عێراق دەیان ملیار دیناری بۆ هەڵبژاردن تەرخانکرد و بیانووەکانی هەرێمی بڕی
نها نیوز – هەواڵەکان
دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی درێژکردەوە، بەوەش حکومەتی ناوەندی هەموو بیانووەکانی هەرێمی نەهێشت و بەوتەی پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەوە مەبەستەش دەیان ملیار دینار تەرخان کراوە.
سروە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ نها نیوز دەڵێت "حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بیانویەکی نەماوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکا، پەرلەمانی عێراق شەش مانگ تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی درێژکردەوە و بودجەی سیادەشی بۆ مەبەستی هەڵبژاردن دابینکردووە.
پەیوەست بەپرسی کۆتاکانیش، ناوبراو رونیکردەوە "حکومەتی عێراق کۆتاکانیشی لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە چارەسەرکردووە، کەواتە هیچ بیانویەک بە دەست حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نییە کەوا لەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکات.
لەبارەی بڕی تەرخانکراو بۆ هەڵبژاردن، سروە محەمەد ئاشکراشی دەکات "حکومەتی عێراق 69 ملیار دیناری بودجەی سیادی تەرخانکردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
ئ.ز
|