هەواڵ

تەیف سامی هۆکاری نەناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان ئاشکرا دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

لەبارەی هۆکاری نەناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان لەلایەن بەغداوە، پەرلەمانتارێکی کورد لە عێراق پرسیاری لە تەیف سامی وەزیری ناوەندی کردووە و نابراو ئاشکرای کردووە کە ئەوان بەناو داوای لیستیان کردووە، بەڵام هەرێم بە کۆد لیستەکەی ناردووە. 

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق وتی "لە كۆبوونەوەی دوێنێی لیژنەی دارایی، لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق بۆ مووچەی مانگی نیسانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان پرسیاری لە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق كردووە. لە وەڵامدا وتوویەتی، هەر وەزارەتێک لیستەكەی بە ناو رەوانە کردبێت، مووچەكەیانم بۆ ناردووە.

جەمال کۆچەر ئاشکراشی دەکات "تەیف سامی داوای ناو دەکات، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی بە کۆد ناردووە.

هەر بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارە، وەزیری دارایی عێراق پێیووتن، لیژنەیەک بۆ بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێكهێنراوە و حكومەتی عێراق دەیەوێت بەبانكیكردنی مووچە لە رێگەی بانكە حكومییەكانەوە بێت.

ئ.ز
2024-05-29
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.