ته‌یف سامى له باره‌ى موچه‌ى هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
په‌رله‌مانتارێكى كورد له به‌غدا، ورده‌كاریى گفتوگۆیه‌كى نێوان خۆیى و ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایی عێراق ئاشكراده‌كات تایبه‌ت به مووچه‌ى ئه‌و هێزه ئه‌منیانه‌ى تا ئێستا مووچه‌ى مانگى چواریان وه‌رنه‌گرتووه و به‌غداش پاره‌ى مووچه‌ى بۆ نه‌ناردوون.
جەمال كۆچەر په‌رله‌مانتارى كورد له به‌غدا كه هاوكات ئەندامی لیژنەی دارایی په‌رله‌مانیشه ئاشكرایكرد، دوێنێ دووشه‌ممه لیژنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایی عێراق كۆبووه‌ته‌وه و ئه‌ویش پرسیارى له وه‌زیرى دارایی كردووه ئاخۆ بۆچى تائێستا عێراق ئاماده‌نییه مووچه‌ى ئه‌و هێزانه ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكات.
وه‌كو جه‌مال كۆچه‌ر ده‌یگێڕێته‌وه، له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌یدا، وه‌زیرى دارایی عێراق وتوویه‌تى:"هەر وەزارەتێک لیستەكەیان بە ناو رەوانە کردبێت، مووچەكەیانم بۆ ناردووە".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ته‌ئكید ده‌كاته‌وه، "تەیف سامی داوای ناو دەکات، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی بە کۆد ناردووە؛ ئەوەی ناوی ناردبێت مووچەکەیانی بۆ خەرجکردووە، وەزیری دارایی عێراق پێی وتین، لیژنەیەک بۆ بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێكهێندراوە و حكومەتی عێراق دەیەوێت بەبانكیكردنی مووچە لە رێگەی بانكە حكومییەكانەوە بێت".
مانگى ئایار چه‌ند رۆژێكى ماوه و پێ ده‌نێینه مانگى حوزه‌یران (مانگى شه‌ش)، به‌ڵام تائێستا هێزه‌كانى زێره‌ڤانى و به‌رگرى فریاكه‌وتن و هه‌ردوو لیواى یه‌ك و دووى پاراستنى داموده‌زگا نه‌وتیه‌كان و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، مووچه‌ى مانگى چواریان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ ره‌وانه‌كردنى مووچه‌كانیان له به‌غداوه دیارنییه.
|