هەواڵ

په‌یامێك له‌ بافڵ تاڵه‌بانیه‌وه‌

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند، مەترسییەكانی تیرۆر بەردەوامن و ململانێكان ناوچەكەیان بەرەو دۆخێكی نەخوازراو بردووە، بۆ ئه‌وه‌ش داواى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئاڵنگاریه‌كان ده‌كات.

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری کۆبووەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا كە د.خەسرەو گوڵ نوێنەری سەرۆکی یەکێتی بۆ مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنە باڵاکان ئامادەبوو، بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی ناوخۆ، ململانێ هەرێمییەكان و مەترسییەكانی سەر ناوچەكە كردووه‌.

تاڵه‌بانى وتوویه‌تى:"مەترسییەكانی تیرۆر بەردەوامن و ململانێكان ناوچەكەیان بەرەو دۆخێكی نەخوازراو بردووە، پێویستە هەموولایەك بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان لەبەرچاوبگرن و یەكدەنگ و یەكهەڵوێست رووبەرووی ئاڵنگارییەكان بوەستنەوە".

2024-05-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.