ئاگره‌كه‌ى گۆیژه‌ى سلێمانى سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى سلێمانى ئاشكرایده‌كات، جارێكى دیكه ئاگره‌كه‌ى شاخى گۆیژه سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه و تیمه‌كانیش سه‌رقاڵى كوژاندنه‌وه‌یین.
كۆنترۆڵى به‌رگرى شارستانى سلێمانى ژماره 115 له‌ڕێگه‌ى نها نیوز-ه‌وه ئاشكرايكرد، دوای ئه‌وه‌ی ئاگر له به‌شێكی شاخی گۆیژه كه‌وته‌وه و دواتر توانرا كۆنترۆڵبكرێت، دوای كاتژمێر هه‌شتی ئێواره، جارێكی دیكه، سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه و تا ئێستاش نه‌توانراوه كۆنترۆڵبكرێت، سه‌ربارى هه‌وڵى تیمه‌كان.
كۆنترۆڵى به‌رگرى شارستانى سلێمانى ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه سه‌خته و گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن له ڕێگه‌ی زه‌مینییه‌وه ناتوانن كۆنترۆڵی بكه‌ن، بۆیه بە فڕۆكه‌وه هه‌وڵی كوژاندنەوه‌ی ده‌ده‌ن، هاوكات به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئاگره‌كه له نزیك ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونه، تیمه‌كان له ئاسمان و زه‌مینه‌وه له هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنیدان.

|