په‌یامێكى به‌په‌له له به‌غداوه بۆ هه‌رێم
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
وەزارەتی نەوتی حكومه‌تى عێراق شێوازى هەنارده نەکردنەوەى نەوتى هەرێمى ئاشکراکرد و داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و کۆمپانیاکان دەکات، لەگەڵیاندا کۆببنەوە.
به پێى ڕاگەیەندراوێکى وەزارەتی نەوتی عێراق، داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکان كراوه، بەپەلە لە بەغدا لەگەڵیاندا کۆببنەوە.
له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا هاتووه، "ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ى ئێمه داواى ده‌كه‌ین بە ئامانجی گفتوگۆکردنە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمیش بە پێی ڕێککەوتن و لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەبێت".
سه‌باره‌ت به بڕی نەوتى هەناردەکراوەوە وەزارەتى نەوتى عێراق ڕایگەیاندووە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، بە بڕی چەسپێندراو بە یاسای بودجە دەبێت.
ئه‌م په‌یامه‌ش له كاتێكدایه، ڕۆژی 25ـی مانگی ئاداری 2023، هەناردەکردنی نەوتی هەرێم‌و کەرکوک له رێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه بەهۆی بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتیی لەپاریس ڕاگیراوه و تائێستاش ده‌ست به هه‌ناردنه‌كردنه‌وه‌ى نه‌كراوه‌ته‌وه.
|