مه‌ترسیه‌كى گه‌وره له سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دروست ده‌بێت
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
ئەندامێکى خولى پێشوى پەرلەمانى کوردستان ڕایدەگەینێت، حکومەتى هەرێم هەنگاو بۆ ته‌وتینکردنى موچەى موچەخۆران نانێت و ئەمەش مەترسی بۆسەر موچە دروستکردووە.
عەلى حەمەساڵح ئەندامى خولى پێشووى پەرلەمانى کوردستان لەپەیجى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویەتى:"ئەمڕۆ لە بارەی موچەی هەرێمەوە لەگەڵ چەند کەسێکی ئاگادار قسەم کرد و گرفتەکە جدییە و مەترسیداریشە".
بەوتەى عەلى حەمەساڵح، "دوێنێ لە کۆبونەوەدا لەگەڵ بانکی ناوەندیی و بانکە حکومییەکان بەڕوونی وتویانە: حکومەتی هەرێم نەیەتە ژێرباری ته‌وتین، یەکێک لە بژاردەکان ڕاگرتنی موچەیە".
ئه‌وه‌شى نوسیوه:"بانکى تى بی ئاى وتویەتى ئەوە ناکەم هەفتانە 300 کەسێک بنێرن، ئەوە ته‌وتین نییە، دەبێت وەزارەت وەزارەت ته‌وتین بکەین".
به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پێشووى هه‌رێم، "فشارەکانی عێراق لەمانگی پێنجەوە زیاد دەکات و مەسرور بارزانی و پارتی فشاری زۆر بۆ هەژماری من دەکات و یەک هەنگاو نانێن بۆ ته‌وتین".
|