هەواڵ

به‌هۆی كۆرۆناوه‌... هۆتێل گراند میلینیۆم داخرا

ئاژانسی نها...

بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆتێل گراند میلینیۆمی شاری جوان لە پارێزگای سلێمانی داخرا.

ئیدارەی هۆتێل هۆتێل گراند میلینیۆم، ڕایگەیاند، ئەرکی سەر شانی ھۆتێل گراند میلینێوم سلێمانی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی میوان و ھاوبەش و ستافەکانییەتی بۆیه‌  لەبەر ھۆکاری لە ناکاو بەرز بوونەوەی ژمارەی توشبوانی ڤایروسی کۆرونا لە شاری سلێمانی، بەڕێوبەرایەتی ھۆتێلەکە بڕیاریاندا بە داخستنی ھۆتێل بۆ ماوەیەکی کاتی 

هۆتێل گراند میلینیۆمی شاری جوان، لەپارێزگای سلێمانی یەکێک لەهۆتێلە دیار و بەناوبانگەکانی سەرئاستی ناوچەکەیەو بووەتە سیمبولێک بۆ پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان.
2020-05-21
زیاتر...