ئەمریکا لەسەر سیستمی بەبانکیکردنی عێراق هاتەدەنگ
نها نیوز - هەواڵەکان
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەسەر سیستەمی بەبانکیکردنی ئەو وڵاتە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ستایشی جێبەجێکردنی ئەو سیستمەی کرد و وتی "ئەم هەنگاوە بە هەوڵی هاوبەشی نێوان ئاژانسی نێودەوڵەتیی گەشەپێدانی ئەمریکا، بانکی ناوەندیی عێراق و پرۆگرامی نەتەوەیەکگرتووەکان هاتووەتە ئەنجام".
ئێلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی 'ئێکس' وتویەتی "ئەم هەنگاوە رێگە خۆشدەکات بۆ دامەزراندنی سیستمێکی دارایی نوێ و گەشەسەندنی ئابووری.
رۆمانۆسکی ئاماژەی بەوەشداوە "ئەم هەنگاوە بە هەوڵی هاوبەشی نێوان ئاژانسی نێودەوڵەتیی گەشەپێدانی ئەمریکا، بانکی ناوەندیی عێراق و پرۆگرامی نەتەوەیەکگرتووەکان هاتووەتە ئەنجام.
لەکۆتایی مانگی نیسانی رابردوودا عێراق سیستمی بەبانکیکردنی لە دامودەزگاکانیدا پەسەندکرد و بڕیارە سیستمەکە قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێبکرێت و کەرتە تایبەتەکانیش بگرێتەوە.
ئ.ز
|