هەواڵ

تورکمانەکان پەشیمانبوونەوە و بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن


جیاواز لە بڕیارەکەی پێشوویان، تورکمانەکان بڕیاریاندا بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا بکەن.

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کارووباری پێکهاتەکان ئەمڕۆ سێشەممە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان تەرخانکرد، ئەوان بڕیاریانداوە بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن و بایکۆت دەشکێنن.

دەستەی دادوەریی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە نوێترین بڕیاریدا، پێنج کورسی بۆ کۆتاکان لە هەرێم تەرخانکرد، هەربۆیە ئێستا ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان 95 کورسییە.

ئایدن مەعروف وتیشی، تورکمانەکان هەرچەندە داوای کورسی زیاتر دەکەن بۆ پێکهاتەکان، بەڵام بەشداریی لە هەڵبژاردن دەکەن و داواشیکرد، سەرجەم پێکهاتەکانی دیکە بەشداریی لەو هەڵبژاردنەدا بکەن.
2024-05-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.