تورکیا بۆ بڕیاردان لەهێرشکردنەسەر پەکەکە کۆدەبێتەوە
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
کۆبوونەوەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت، میدیای تورکیا دەڵێت، شەڕی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بڕیاری لێدەدرێت.
هاوکات هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە دەبن.
شەڕی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە نزیکەی 40 ساڵە بەردەوامە و بەشێکی گەورەی ئەو شەڕە لە باشووری کوردستان دەکرێت.
|