هەواڵ

پەرلەمانتارێک: بەبانكیكردنی مووچە 40 ساڵی دەوێت

نها نیوز - هەواڵەکان

لەبارەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئاشکرای دەکات، ئەگەر بەبانكیكردنی مووچە بەم شێوەیەی ئێستا بێت بە 40 ساڵی دیكە تەواو دەبێت.

د. شێركۆ جەودەت، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا وتی "بە ئاگاداربوون لە وردەكارییەكان پێمان دەڵێت؛ بەبانكیكردنی مووچە بەم شێوەیەی ئێستا زیاتر لە 40 ساڵی دەوێت كە لە بنەڕەتدا شەش زانیارییە تاوەكو بدرێتە بانكی تی بی ئای و هەموو فەرمانبەرێك دۆسیەی هەیە و دەتوانرێت زانیارییەكان بدرێت بە بانكی تی بی ئای.

د.شێرکۆ ئەوەشی خستە روو "حكومەتی هەرێم دەیەوێت پارەی بە كاش بۆ رەوانەبكرێت و خۆی دابەشیبكات، هەرچەندە دادگای فیدراڵیی عێراق روونكردنەوەیداوە كە تا ئەو كاتەی مووچە بە بانكی دەكرێت ناردنی پارە بەشێوەی كاش بەردەوامبێت ئەو روونكردنەوەیەش بۆ ئەوە بووە كە مووچەخۆرانی هەرێم زەرەرمەندنەبن.

دوێنێ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نایاسایی تایبەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کرد. لە کۆبوونەوەکەدا بەدواداچوون کرا بۆ ئەو ڕێوشوێنانەی کە گیراونەتەبەر بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

لەوبارەیەوە ئاژانسی بەغداد ئەلیەوم بڵاویکردەوە، لە كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ بانكی ناوەندی و بانكە فیدڕاڵییەكان، بانكی (TBI) راسپێردراوە بۆ بە بانكیكردنی مووچەی 75%ـی فەرمانبەرانی هەرێم و دەبێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پڕۆسەكە دەستپێبكات. هەر بەگوێرەی ئەو ئاژانسە ئەو بانكانەشی بەشدارن لە پڕۆژەی (هەژماری من) بەرپرس دەبن لە بە بانكیكردنی مووچەی 25%ی فەرمانبەرانی هەرێم.

ئ.ز

 
2024-05-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.