لیستی موچەی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
وەزارەتى دارایی و ئابووریى هەرێمى کوردستان لیستى مووچەى مانگى ئایارى فەرمانبەران ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات، بەڵام لیستەکە بێ پلە بەرزکردنەوە نێردراوە.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن وەزارەتى دارایی و ئابووریى هەرێمى کوردستانەوە لیستی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەى بەغدا بکرێت، بڕى ئەو پارەیەی وەزارەتی دارایی بۆ لیستی موچەی مانگی پێنج داوای دەکات 970 ملیار دینارە.
لیستەکە بێ پلە بەرزکردنەوەى مووچەى فەرمانبەرانە کە پێشتر فەرمانگەکان کاریان لەسەر ئامادەکردنى کردووە، بەڵام لە خشتەى بودجەى 2024ی عێراق پارە بۆ ئەو مەبەستە تەرخان نەکراوە، بۆیە لیستەکە بەبێ پلە بەرزکردنەوە دەنێردرێت.
|