نها نیوز - هەواڵەکان
بەپێی وتەی سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی پەرلەمانی عێراق، نوسراوه‌كه‌ی هه‌رێم بۆ راده‌ستكردنی 85 ملیار دینار به حكومه‌تی فیدڕاڵی هه‌ڵه‌ی تێدایه و داهاته‌كه‌ش ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی پێشتر بۆ به‌غدا خراوه‌ته‌روو 350 ملیار دیناره.
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لەمیانی نوسراوێکیدا لە پێگەی خۆی دەڵێت "وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ئاماژه به‌نوسراوی 9ی (ئایار/5)ی 2024 ی وه‌زاره‌تی دارایی ئیتحادی به‌پێی (ماده‌ی 12ی بڕگه‌ى دوه‌م/د) بڕی 85 ملیار دیناری خستووەته‌سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كه ده‌كاته 50ی داهاتی ده‌روازه سنوریه‌كان و 50%ی داهاتی باجی داهات، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی عێراق سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی ڕه‌تكردووەته‌وه و ده‌ڵێت؛ ئه‌مه مخالفه به‌یاسای بودجه ماده‌ی 12/بڕگه‌ی دوه‌م /د، ماده‌ی 21 بڕگه‌ی دووه‌م، هه‌روه‌ها یاسای (اداره المالیه ماده‌ی 29)".
هەر بەگوێرەی نوسراوەکەی سۆران عومەر، داهاتی ناوخۆی هه‌رێم ئه‌وه‌ی به‌ره‌سمی دراوه به به‌غدا مانگانه ده‌گاته 350 ملیار دینار، به‌بێ داهاتی 26 مه‌رزی دیكه‌ی هه‌رێم به‌بێ ئه‌و داهاتانه‌ی ناینه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ده‌یبه‌ن، وتیشی "خۆ ئه‌گه‌ر 85 ملیار دیناری بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ به‌غدا ئه‌وی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ داهاتی نه‌وت چی لێده‌كرێت؟، ئه‌گه‌ر بۆ پرۆژه‌تانه كوا پرۆژه؟ بۆیه به‌ناشه‌فافی ماوه‌ته‌وه ئه‌م داهاتانه".
ئەندامەکەی کۆمەڵی داگەری لە عێراق ئاشکراشی دەکات "نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ئاماژه‌ی به ماده‌یه‌ك كردووه له یاسای بودجه نیه، به‌هه‌ڵه نوسیویه‌تی ماده‌ی دوه‌م/د له‌یاسای بودجه‌دا بونی نیه، به‌ڵكو ماده‌ی (12بڕگه‌ی دوه‌م/د) هه‌یه.
نوسراوەکەی سۆران عومەر لەکاتێکدایە کە دوێنێ دوشه‌ممه وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، بەشێک لە داهاتی ناوخۆی مانگی (شوبات/2)ی هەرێمی کوردستان خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
ئ.ز