هەواڵ

ئێستا گەیشت.. سودانی بە (هەژماری من) رازیبوو

نها نیوز – هەواڵەکان

بەگوێرەی ئاژانسی بەغداد ئەلیەوم، چەند رۆژێکی دیکە تەوتینی مووچە دەست پێدەکات، هەر بەگوێرەی ئەو ئاژانسە بێت حكومەتی عێراق پڕۆژەی (هەژماری من)، كە تائێستا لەلایەن حكومەتی کاربەڕێکەری هەرێمەوە ئەنجام دراوە پەسەند دەكات و ئەوەی دیكەی بە بانكی  (TBI)ی دەسپێرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 27/5/2024 محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نایاسایی تایبەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کرد. لە کۆبوونەوەکەدا بەدواداچوون کراوە بۆ ئەو ڕێوشوێنانەی کە گیراونەتەبەر بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

لەوبارەیەوە ئاژانسی بەغداد ئەلیەوم بڵاویکردووەتەوە، لە كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ بانكی ناوەندی و بانكە فیدڕاڵییەكان، بانكی (TBI) راسپێردراوە بۆ بە بانكیكردنی مووچەی 75%ـی فەرمانبەرانی هەرێم و دەبێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پڕۆسەكە دەستپێبكات.

لەبارەی رازیبوونی بەغدا بە (هەژماری من)ەوە ئاژانسەکە باسی لەوەشکردووە "ئەو بانكانەی كە بەشدارن لە پڕۆژەی (هەژماری من) بەرپرس دەبن لە بە بانكیكردنی مووچەی 25%ی فەرمانبەرانی هەرێم.

ئ.ز
 
2024-05-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.