نها نیوز له‌باره‌ى دوو كه‌مپى خێزانه‌كانى داعشه‌وه زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه، له‌و به‌شه‌ى كوردستان و له دوو ناوچه‌ى جیاوازدا، ژن و منداڵانی داعشە بیانییەکانی 60 وڵات دەستبەسەرن و به‌شێكى زۆر كه‌مى ئه‌و وڵاتانه‌ش ئاماده‌ییان نیشانداوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌یان.
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له ڕۆژئاواى كوردستان به نها نیوزى وت:"له هه‌ردوو كه‌مپى هۆل و رۆژ، ژن و منداڵانی داعشە بیانییەکانی 60 وڵات دەستبەسەرن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، "له‌و 60 وڵاته تەنها 24 وڵات ئامادەییان نیشانداوه قۆناغ بەقۆناغ هاوڵاتییەکانیان بگەڕێننەوە".
به پێى وته‌ى به‌رپرسانى ئیداره‌ى خۆسه‌ر، دوێنێ ژنێك و سێ منداڵی چەکدارانی داعشى ڕادەستی وه‌فدێكى بەریتانی كراونه‌ته‌وه، بەمەش تەنها لەم مانگەدا 25 کەسی بیانی لەخانەوادەی چەکدارانی داعش لە کەمپەکانی ڕۆژئاواى كوردستان، ڕادەستی وڵاتەکانیان كراونه‌ته‌وه.
کۆتایی ساڵی ڕابردوش ئیدارەی خۆسەر ئافرەتێک و پێنج منداڵی دیکەی بەریتانی ڕادەستی حکومەتی بەریتانیا کردبوەوە.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى نها نیوز، ئه‌مریكا له نزیكه‌وه چاودێرى ئه‌و دوو كه‌مپه و گرتووخانه‌ى غوێران له ڕۆژئاواى كوردستان ده‌كات و ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه دووجار فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى ئه‌مریكا بۆخۆى سه‌ردانى دوو كه‌مپه‌كه و گرتووخانه‌كه‌ى كردووه، هه‌ر له‌و رووه‌شه‌وه له ڕۆژى 7ى ئه‌م مانگه 11 هاوڵاتی ئەمریکی کە پێنجیان هەرزەکاربون لە کەمپەکانی ڕۆژ و هۆڵ ڕادەستی وه‌فدێكى ئەمریکا کرانەوە، لەوبارەیه‌وە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، لەگەڵ گەڕاندنەوەی هاوڵاتییە ئەمریکییەکان، شەش هاوڵاتیی کەنەدی، چوار هاوڵاتیی هۆڵەندی، یەک فنلەندییان بۆ وڵاتەکانیان گەڕاندوەتەوە، کە هەشتیان منداڵ بون.
|