چین هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ر پانكردنه‌وه ده‌كات
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
چین هۆشداری به هێزه سه‌ربه‌خۆییخوازه‌كانی تایوان ده‌دات و وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى چینیش ده‌ڵێت:"ئه‌گه‌ر هێزه سه‌ربه‌خۆییخوازه‌كانی تایوان هۆشداریه‌كانمان به هه‌ند وه‌رنه‌گرن، سه‌ریان پانده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌مڕۆ چین مانۆرێكی سه‌ربازیی له ده‌وروبه‌ری تایوان ده‌ستپێكرد كه ئه‌و مانۆڕه وه‌ك سزایه‌كی توند داده‌نرێت له لایه‌ن حكوومه‌تی چینه‌وه بۆ سه‌ر (لای چینگ تی) سه‌رۆكی نوێی تایوان و هاوكات سه‌رۆكى هێزه سه‌ربه‌خۆییخوازه‌كانی تایوان.
لاى خۆیشیه‌وه وانگ وێنبین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین داوای له‌هێزه سه‌ربه‌خۆییخوازه‌كانی تایوان كرد كه هۆشدارییه‌كانی په‌ككین به هه‌ند وه‌ربگرن و ڕایگه‌یاند، مانۆره‌كانیان له‌ده‌وروبه‌ری دوورگه‌ی تایوان به‌رده‌وامده‌بێت.
هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی تایوان هه‌ڕه‌شه‌كانیان به هه‌ند وه‌رنه‌گرن، سه‌ریان پانده‌كرێته‌وه و خوێنیان ده‌ڕژێت.
وەزارەتی بەرگریی تایوانیش لای خۆیەوە ئەو مانۆرانەی چینی به توندی سه‌ركۆنه کرد‌و بڵاوکردنەوەی "هێزی دەریایی و ئاسمانی و وشکانی بۆ بەرگریی لە ئازادی، دیموکراسی و سەروەری دوورگەکەی ڕاگەیاند".
ڕۆژی 13ى كانوونی دووه‌می 2024 پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی نوێی تایوان به‌ڕێوه‌چوو و كه تێیدا لای چینگ به به‌ده‌ستهێنانی ڕێژه‌ی 40.2%ـی ده‌نگه‌كان، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
چین سه‌ركه‌وتنی لای چینگ به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی ده‌بینێت، به‌وپێیه‌ی درێژه‌پێده‌ری سیاسه‌ته‌كانی تسای ئین وینگه كه جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی دوورگه‌ی تایوان ده‌كات و له‌وه‌ته‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یشی له ساڵی 2016 به ده‌ستهێنا، چین هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌گه‌ڵ تایوان پچڕاند.
لای چینگ دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له گوتارێكدا له به‌رده‌م لایه‌نگرانیدا ڕایگه‌یاند، له به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كی چین به‌رگری له خاكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
ڕۆژی (هه‌ینی 12ـی كانوونی دووه‌می 2024) ژانگ شیاوگانگ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین هه‌ڕه‌شه‌ی له لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیی تایوان كرد و و ڕایگه‌یاند، "له ئه‌گه‌رێكی له‌م شێوه‌یه‌دا تایوان ڕاده‌ماڵین".
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین ڕایگەیاندووە "سوپای ڕزگاریخوازی گەلی چین لە هەموو کاتێکدا ئاستێکی بەرزی هۆشیاری دەپارێزێت و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی بڕیار بدات بۆ ڕاماڵینی تایوان به هه‌ر نرخ و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت".
|