کوردستان

دوو بازرگانى مادەى هۆشبەر لە نزیک عەربەت ڕووبەڕووى ئاسایش بوونەوە

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشكرایكرد، پاش ڕووبەرووبونەوەیان لەگەڵ هێزەکانى ئاسایش لە نزیک عەربەت، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌زگاى ئاسایسى هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌، پاش بەدواداچوون و چاودێری ووردی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لەشەوی 20ى ئه‌م مانگه‌، لەدەرەوەی سلێمانی نزیک عەربەت، لە ئۆپراسێونێکی بەرنامە بۆ داڕێژراودا، دوای ڕووبەڕووبونەوە توانرا دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بەناوەکانی  (ع م ق ) و ( ک ف ا) دەستگیربکەن.

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، ئه‌و بازرگانانه‌ بەنیازی گواستنەوەی بڕی (11)کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (هیرۆیین) بوون بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی دەرەوە و  لەئەنجامی ڕووبەرووبونەوەکەدا ئۆتۆمبێلەکە و سەرجەم ماددە هۆشبەرەکە سوتا و تۆمەتبارانیش دەستگیرکران و ڕووبەڕووی یاساکرانەوە.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (26) لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

2024-05-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.