کوردستان

قوباد تاڵەبانی هەواڵێکی دڵخۆشکەری راگەیاند

نها نیوز – هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کێشەی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان چارەسەرکرا، دەشڵێت "ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت".

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت "ئەمساڵ هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت".

لەبارەی کێشەی لیستی هێزە ئەمنییەکان، قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستە روو "لەسەر ناردنی داتا و زانیاری و لیستی ناوی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ بەغدا گەیشتوون بە رێککەوتن، تاوەکو مووچەکانیان بۆ بنێرن.

وتیشی "هەرێمی کوردستان لاری نییە لەسەر ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ عێراق".

بەوتەی جێگیری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، ئامادەیی هەموو جۆرە هەماهەنگیەکن لەگەڵ حکومەتی عێراق.

ئ.ز
 
2024-05-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.