ئابوری

ئێستا گەیشت.. دارایی هەرێم کاتی ناردنی لیستی مووچەی مانگی پێنجی ئاشکراکرد

نها نیوز ـ هەواڵەکان

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمەوە کاتی ناردنی لیستی مووچە بە پلە بەرزکردنەوەوە بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستانەوە بە میدیای پارتی دەڵێت "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، لیستی مانگی پێنج تەواو دەبێت لیستەكە بە پلە بەرزکردنەوەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

سەبارەت بە مووچەی ئەو مووچەخۆرانەی تائێستا مووچەی مانگی چواریان وەرنەگرتووە، سەرچاوەكە ئاشکرایکردووە "لیستی مانگی چواری هێزە ئەمنییەکان چووەتە فەرمانگەی ژمێریاری بۆ ئەوەی پارەدار بکرێت، هیچ شتێکی فەرمیمان بەنووسرا و یان زارەکیمان پێ نەگوتراوە کە بۆ پارە نانێرن.

ئ.ز
2024-05-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.