کوردستان

وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاریکرا

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمسیۆن زۆربەى رێوشوێنەکانى هەڵبژاردنى ئەنجامداوە، دەشڵێت "دەتوانن لە مانگى تشرینى یەکەمدا هەڵبژاردن ئەنجامبدەین".

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیای یەکێتی دەڵێت "دواى گەڕانەوەى پێنج کورسى کۆتا گۆڕانکارى لە کورسى پارێزگاکان دەکرێت و کۆمسیۆن دەتوانێت لە مانگى تشرینى یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدات.

عیماد جەمیل ئاماژەی بەوەشکرد  "کورسییەکانى پارێزگاى هەڵەبجە هیچ گۆڕانکارییەکى بەسەردا نایەت و سەرلەنوێ تیروپشک بۆ ژمارەى لیست و بەربژێرەکانى بەشدار لە هەڵبژاردنەکان دەکرێت.

ئ.ز
2024-05-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.