کوردستان

ناوەڕۆکی سەردانەکەی سەعدی پیرە بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢-٥-٢٠٢٤ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە یاوەری ڕێباز بێرکۆتی ئەندامی سەرکردایەتی و تەحسین نامیق لێپرسراوی مەڵبەندی ١٤ی کۆیەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و نیار عوزێری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە شاری کۆیە سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیەیان بەسەرکردەوە ولەلایەن  د. محەمەد حەسیب، سەرۆکی زانکۆی کۆیە و ژمارەیەک لە ڕاگر و سەرۆکی بەشە جیاجیا کانی زانکۆی کۆیە بەگەرمی پێشوازیکران. 

سەرەتا سەعدی ئەحمەد پیرە دەست خۆشی لە سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە کرد کە یەکێکە لە زانکۆ پێشەنگەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە لە ڕووی زانستی و ئەکادیمییەوە بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنانەی لە چەند ساڵی رابردوودا کراوە، ووتیشی پێشوازی لە هەموو بەرنامە و پلانەکانی ئەم زانکۆیە دەکەین بۆ زیاتر سەرکەوتنی کارەکانیان و پێگەیاندنی نەوەیەکی پڕ لە داهێنان و خاوەن ئاستێکی بەرزی ئەکادیمی لە بوارە جیاوازەکاندا هەر لەو دیدارەدا هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە پیرۆزبایی لە زانکۆی کۆیە کرد کە دەستنیشانکراوە وەک زانکۆی سەوز لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ببێتە نمونەیەکی دەگمەن لە جێبەجیکردنی پلانی پاراستنی ژینگە و دورکەوتنەوە لەو کەرەستانەی کە دەبنە هۆی پیس بوونی ژینگە، ئەمە هەنگاوێکی گەورە و پیرۆزە بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی لێ دەکەین.
 
دواتر د. محەمەد حەسیب، سەرۆکی زانکۆی کۆیە وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیان بە هاتنی سەعدی ئەحمەد پیرە و وەفدی یاوەری، کورتە باسێکی دەربارەی زانکۆی کۆیە و پلان و بەرنامەکانیان بۆ داهاتوو لە پێناو زیاتر بەرەو پێش بردنی ئاستی زانستی و ئەکادیمی ئاماژەی بە هەوڵ و پشتیوانییەکانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی کوردستان کرد بۆ زانکۆکە لە هەموو ڕوێکەوە بەتایبەتیش پڕۆژەی زانکۆی سەوز کە بریتیە لە کۆمەڵێک هەنگاوی گەورە بۆ پاراستنی ژینگە هەر لە بەکارهێنانی ووزەی خۆر و ئامرازەکانی گواستنەوە بەبێ سووتەمەنی  و پارک و ناوچەی سەوزایی و رووبەری ئاوی لە زانکۆکە بۆ ئەوەی زانکۆیەکی نموونەیی بێت لە پاراستنی ژینگە و دروستکردنی کەشێکی گونجاوی دەرونی و ژینگەیی بۆ خوێندکاران و مامۆستایان کە ئەمەش کاریگەری راستەخۆی دەبێت بۆ زیاتر بەرەو پێشچوونی زانکۆکە .
 
2024-05-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.