شه‌ش رێنمایی به‌په‌له له هه‌رێم بڵاوكرایه‌وه
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێم شەش ڕێنمایی به‌په‌له بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بڵاوده‌كاته‌وه.
بە پێی ڕاگەیه‌ندراوی وەزارەتی کشتوکاڵ، لە پێناو ڕێگری‌کردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان، پێویستە ئەو ڕێنماییانە جێبەجێبکرێن.
یەکەم: پێویستە سەربڕینى ئاژەڵان لە سەربڕخانە فەرمییەکان بێت و بەپشکنین و مۆری فەرمی ڤێتەرنەری بکەوێتە بازاڕ و سەربڕین لە سەر ڕێگه و شەقام و لاکۆڵانەکان قەدەغەیە.
دووەم: پشکنینى پێش سەربڕین و دوای سەربڕین بۆ ئاژەڵەکان بکرێت بەمەبەستی دڵینابوون لە تەندروستییان.
سێیەم: پێویستە ڕێکارە تەندروستییەکان لە پۆشینی جلوبەرگی تایبەتمەند و بەکارهێنانى کەلوپەلی سەربڕین لە سەربڕخانەکان ڕەچاو بکرێت.
چوارەم: پێویستە لە خاڵە سنووریەکان و فڕۆکەخانەکان، پشکنینی ورد بۆ ئەو ئاژەڵانە بکرێت کە دێنە نێو هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستییان.
پێنجەم: وەزارەت ڕێکاری پێویست دەگرێتە بەر بۆ مەبەستی دابینکردنی دەرمانی شووشتنی ئاژەڵ بۆ لەناوبردنی مشەخۆر (قڕنە) کە هۆکاری سەرەکیی گواستنەوەی ڤایرۆسی نەخۆشی تای خوێنبەربوونە لە نێوان ئاژەڵەکان و ئەم هەڵمەتە تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
شەشەم: کۆنتڕۆڵکردنی دیاردەی بازرگانیی ئاژەڵان بە شێوەی نافەرمی لە دەرەوە و نێو هەرێم و عێراقی فیدراڵ، هەروەها ڕێگەگرتن لە هێنانی ئاژەڵی ئەو پارێزگایانەی کە نەخۆشییە تیایاندا بڵاو بووەتەوە.
ئه‌و رێنماییانه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ته‌ندروستیی ئاكرێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد، دوو حاڵه‌تی نه‌خۆشیی تای خوێنبه‌ربوون له قه‌زاكه تۆماركرا، تووشبوویه‌ك ته‌مه‌نی 48 ساڵ بوو، دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دهۆك و پاشان بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر، دواجار گیانی سپارد، تووشبووی دووه‌میش ته‌مه‌نی 60 ساڵه و ته‌ندروستیی جێگیره و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراوە.
|