ئابوری

جارێكى تر داهات كێشه‌ى گه‌وره‌ى له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروستكرده‌وه‌

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوێک سەبارەت بە داهاتی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ داهاتێک لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە نەخراوەتە سەر ئەو هەژمارەی کە هەیە”.

بەپێی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق کە واژۆى تەیف سامی لەسەرە ئاماژە بەوە کراوە، “حکومەتى هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک ئاگاداریکردووین 50%ـى داهاتی نانەوتی مانگەکانی شوبات و ئازاری خستووەتە سەر هەژماری خەزێنەی عێراق”.

ئاماژەی بەوەشداوە، “لەدوای پشکنینی هەژمارەکانمان لە بانک دەرکەوتووە حکومەتى هەرێمی کوردستان هیچ بڕە پارەیەکی نەخستووەتە ناو هەژمارەکە و هەژمارەکە سفرە”.

ئەوەشخراوەتەڕوو،  “هێشتا حکومەتى هەرێمی کوردستان باسی داهاتی نانەوتی مانگی کانوونی دووەمی نەکردووە و ئەوەش کارێکی نایاساییە”.

هاوکات سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم بەوجۆرەی هەرێم دەیڵێ (نیوەی داهاتی دەروازە سنوریەکان و باج)  بۆ ئەو دوومانگە ڕەوانەی بەغدا کراوە، بەدواداچوونی بۆ کراو نووسراو بۆ هەرێم کرا،

دەشڵیت، بەپێی یاسای بودجەو یاسای ئیدارەی مالی، بەغدا ڕەتیکردۆتەوە هەژمارەکان داهاتییان تێدابێت و  دەڵێ “هەرێم هیچ داهاتێکی ناوخۆی نەخستۆتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی عێراق”.

ئەمە لەکاتێکدایە مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عێراق داوای ڕادەستکردنی تەواوی داهاتی ناوخۆی لە هەرێم کرد، و دواتر بڕی 50٪ ئەو داهاتە بۆ هەرێم بگێڕێتەوە، بەڵام هەرێم ڕەتیکردۆتەوە و دەڵێت”نیوەی داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا دەکەین”.

هه‌ر له‌و رووه‌وه‌ وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت داهاتی دوو مانگی ناوخۆمان ناکردوە بەڵام کاتێک سەیری ژمارە بانکیەکەمان کردووە سفر بوە، به‌ڵام ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایی عێراق ده‌ڵێت:"هێشتا حکومەتى هەرێمی کوردستان باسی داهاتی نانەوتی مانگی کانوونی دووەمی نەکردووە و ئەوەش کارێکی نایاساییە".

2024-05-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.