کوردستان

لەهەرێمی کوردستان کەرەنتینە دەستپێدەکاتەوە


بەڕێوەبەری خۆپاراستن لە تەندروستیی دهۆک ڕایدەگەیەنێت، ماڵباتی تووشبووەکانی تای خوێنبەربوون تاوەکو 14 رۆژ لە ژێر چاودێریدان و تائێستا هیچ نیشانەیەکیان لەسەر دەرنەکەوتووە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی ئایاری 2024 د. فەرهاد ئیسماعیل، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی دهۆک ڕایگەیاند، ئەو دوو تووشبووەی تای خوێنبەربوون خەڵکی دهۆک بوون و یەکێکیان بە رەزامەندی خۆی چووەتە هەولێر بۆ چارەسەر، بەڵام گیانی لەدەستدا.
 
د. فەرهاد ئیسماعیل دەڵێت: هەردوو تووشبووەکەی دهۆک لە نەخۆشخانەی ئازادی بوون و نیشانەکانیان لاواز بوو، بەڵام یەکێکیان گواسترایەوە بۆ هەولێر و هەر لەوێش گیانی لەدەستدا، هاوکات ئەوەی دیکەشیان چارەسەری وەرگرتووە و ئێستا لە ماڵەوەیە.
 
د. فەرهاد ئیسماعیل ئاماژە بەوەشدەکات، خێزانی ئەو تووشبووەی گیانی لەدەستداوە، خۆیان تووشبووەکەیان بردووەتە هەولێر و دەڵێت: ''هەموو چارەسەرێک و رێوشوێنێک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تای خوێنبەربوون لە دهۆک هەیە''.
 
بە وتەی د. فەرهاد ئیسماعیل، رێکارەکانیان لەنێو گۆشتفرۆش و سەربڕخانەکان تووندکردووە و لە بنکە و مەڵبەندە تەندروستییەکانیش هۆشیاریی تەندروستی بە خەڵک دەدرێت، پاشانیش بەخێوکەرانی ئاژەڵان هاندەدرێن بۆ کوتانی ڤاکسین بۆ ئاژەڵەکانیان.
2024-05-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.