کوردستان

بافڵ تاڵەبانی بەسەرۆکایەتی شاندێکی یەکێتی دەچێتە تاران


شاندێکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بۆ بەشداریکردن لە پرسەى ئیبراهیم رەئیسی و یاوەرانی رۆژى شەممە سەردانى تاران دەکات.

بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان دواى بەشداریکردن لە پرسەى ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و یاوەری لە کونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی، رایگەیاند، دەچێتە کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەشداریی پرسەی قوربانییان دەکات.

هاوکات دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاند، رۆژى شەممە شاندێکى یەکێتى بەمەبەستى بەشداریکردن لە پرسەى سەرۆککۆمارى ئیسلامى ئیران و قوربانییەکانى روداوەکە، دەچنە تارانى پایتەختى کۆمارى ئیسلامى ئێران.

رۆژى 19ـی ئایار هەلیکۆپتەرى سەرۆک کۆمارى ئیسلامى ئێران و وەزیرى دەرەوە و چەند بەرپرسێکى پارێزگاى تەورێز کەوتەخوارەوە و سەرجەمیان گیانیانلەدەستدا.
2024-05-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.