ئابوری

ئێستا گەیشت.. پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق ئاشکراکرا

نها نیوز – هەواڵەکان

کۆی گشتیی بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ئەمساڵی عێراق، 20 تریلیۆن و 910 ملیار و 463 ملیۆن و 950 هەزار دینارە.

پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2024، 20 تریلیۆن و 910 ملیار و 463 ملیۆن و 950 هەزار دینارە، کە 14 تریلیۆن و 840 ملیار و 223 ملیۆن و 778 دینار بۆ بودجەی بەکاربردنە.

هاوکات، یەک ملیار و 116 ملیۆن دیناریش بۆ قەرزەکان دانراوە، کۆی خەرجیی وەبەرهێنانیش، چوار تریلیۆن و 954 ملیار و 240 ملیۆن و 172 هەزار دینارە.

بەپێی ئەو خشتەیەی بڵاوکراوەتەوە، قەبارەى بودجەى گشتیی ساڵی 2024ی عێراق، نزیکەى 210 تریلیۆن دینارە و 12 تریلیۆن دینارى لە بودجەى 2023 زیاترە.

ئ.ز

 
2024-05-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.