هەواڵ

نها ئاشكرای ده‌كات.. له‌ دوای 10ی نیسانه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ سلێمانی چۆن ده‌بێت؟

ئاژانسی نها....

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رێژه‌ی توشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ سلێمانی به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت و رێژه‌كه‌ روو له‌ كه‌می بكات، ئه‌وا خه‌ڵك له‌ هاتوچۆدا سه‌رپشك ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئۆپراسیۆنی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ته‌ندروستی سلێمانی پێشنیاری سه‌رپشككردنی هاوڵاتییان كراوه‌، كه‌ هاوڵاتییان سه‌رپشك بكرێن له‌ شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ یان نا.

هاوكات هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هاوڵاتییان هاوكاربن و له‌كاتی چونه‌ده‌ره‌وه‌دا ده‌مامك و ده‌ستكێش به‌كاربهێنن و قه‌ره‌باڵغی زۆر دروستنه‌كه‌ن، ئه‌وا ره‌نگه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بشكێندرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ كۆتاییشدا چاوه‌ڕوانی راپۆرتی كۆتایی ته‌ندروستی ده‌بین، سه‌باره‌ت به‌ ئاماره‌كانی كۆرۆنا بۆ هه‌ڵگرتن و یان هه‌ڵنه‌گرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ.
2020-04-08
زیاتر...