هەواڵ

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی: ده‌سه‌ڵاتێك هه‌یه‌ چاوی به‌ داهێنانه‌كانی سنوری زۆنی سه‌وز هه‌ڵنایه‌

ئاژانسی نها...

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند، دەرمانی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی ئامادەکراوە و ئیتر دەچێتە بواری جەنگین دژی ئەو پەتایە.

بێستون سابوراوایی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی، دەرمانی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی ئامادەکراوە و ئیتر دەچێتە بواری جەنگین دژی  ئەو پەتایە، به‌ڵام هەمومان دەزانین کەسانێک یان بگرە دەسەڵاتێکیش هەیە چاوی بە داهێنانەکانی سنوری زۆنی سەوز هەڵنایە.
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هەمومان دەزانین کەسانێک یان بگرە دەسەڵاتێکیش هەیە چاوی بە داهێنانەکانی سنوری زۆنی سەوز هەڵنایە. نەک هەر ئەوە بەڵکو ئەم داهێنانە بە دانانی یەکێک لە  بەردە گرنگەکانی بناغەی لامەرکەزیەتی سنورەکەش لەقەڵەمی ئەدەن، لە کاتێکا خۆیان هیچیان پێ ناکرێ و دەیانەوێت مەرکەزیەتی دەسەڵاتی خۆیان بەسەر هەمواندا بەزۆر یان بە خۆشی بسەپێنن. 
2020-04-07
زیاتر...