هەواڵ

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: كاریگه‌ریی قه‌یرانی ئابوری له‌سه‌ر ژیانی پێشمه‌رگه‌ كه‌مده‌كه‌ینه‌وه‌

ئاژانسی نها....

وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم رایگه‌یاند، هەوڵەكانمان دەخەینە گەڕ، كە كاریگەری قەیرانی ئابووری‌ لەسەر دۆخ و ژیانی پێشمەرگە كەمبكەینەوه‌.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، وێڕای كاریگەری‌ و زیانە تەندروستییەكانی پەتای كۆڕۆنا، كاریگەری و دەرهاوێشتەی نەرێنی زۆری بەسەر ئابووری جیهاندا كێشاوە، دیارە هەرێمی كوردستانیش بەدەر نیە لەو زیانانە و لەمڕۆوە هەموو هەوڵەكانمان دەخەینە گەڕ، كە ئەو كاریگەریە لەسەر دۆخ و ژیانی پێشمەرگە كەمبكەینەوە.

2020-04-07
زیاتر...