هەواڵ

به‌ڵگه‌.. وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم داوای هاوكاریی ده‌كات بۆ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی

ئاژانسی نها...

له‌ نوسراوێكی فه‌رمیدا كه‌ ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی نها كه‌وتوه‌، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم داوای له‌ رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌، کە هاوكاری و یارمه‌تییە نێودەوڵەتیەکان بدات بە ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی.
هەرێم..

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ چەند رۆژێک لەمەوبەر لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەییدا وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم رەخنەی لەو رێکخرا و لایەنانە گرت کە وەک بانگەشەیەک بۆ خۆیان هاوکاری دابەش دەکەن.


دەقی نووسراوەکە:

بۆ/كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

هه‌رێمی كوردستانی عێراق

به‌ڕێزان 

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان سڵاوی خۆی ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای پانه‌به‌رانی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات و هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ (UNHCR) بۆ په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنێت.

ئاماژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆ و رێكخراوه‌كه‌تان كه‌ له‌ 24ی شوبات به‌ڕێوه‌چوو، پێمان باشبوو پێتان رابگه‌یه‌نین كه‌ ئێمه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ گرێبه‌ستی نێوانمان بده‌ین به‌ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ئه‌و ده‌زگایه‌ له‌ بری وه‌زاره‌ت ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ردنی كامپه‌كانی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌ئه‌ستۆ.

هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌زگاكانی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم له‌ پرۆسه‌ی داڕشتنه‌وه‌ و تێكه‌ڵكردندان و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش كاتی ده‌وێت تا ته‌واو ده‌بێت.

پێزانینمان هه‌یه‌ نووسینگه‌كانتان له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاگادار كرابێتنه‌وه‌ له‌م بڕیاره‌ و ده‌ستكردن به‌ ئاماده‌كاری بۆ گرێبه‌ستی نوێ.

دڵسۆزتان
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د
وه‌زیری ناوخو




2020-04-07
زیاتر...