هەواڵ

١٣ گەڕەک و شوێن کەرەنتینە کران

ئاژانسی نها....

تەندروستی هەولێر رایگەیاند، 13 گەڕەك و شوێن لەسنوری پارێزگای هەولێر كەرەنتین كراون، کە ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێدا بڵاوبووەتەوە.

دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،  9 گەڕەك لەناو شاری هەولێر، دووانی تر لەدەوروبەری ئەو شارە و دوو ناوچەی تر لەسنووری سۆران بەهۆی كۆرۆناوە كەرەنتین كراون، کە ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێدا بڵاوبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا 138 تووشبووی كۆرۆنا لەسنووری ئەو پارێزگایە تۆماركراون و 20 تووشبووش چاكبوونەتەوە. و 679 كەسی تر لەكەرەنتینەدان.

2020-04-07
زیاتر...