هەواڵ

پزیشكانی سلێمانی هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردن ده‌كه‌ن

ئاژانسی نها...

دژی هیرشكردنه‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پزیشكانی سلێمانی هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی خزمه‌تگوازارییه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی ده‌ستپێنه‌كات.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لە ئەگەری بەهەند وەرنەگرتنی داواکاریەکانمان وەزارەتی وەزارەتی ناوخۆ بەرپرس دەبێت لە هەر وەستانێک کە لە خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان لە سنووری پارێزگایی سلێمانی روودەدات.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌..

بەیاننامەی پزیشکانی شاری سلێمانی

لەگەل دەرکەوتنی نەخۆشی (کۆرۆنا) پزیشکانی شاری سلێمانی بە تێکرا سنگی خۆیان کردە قەلغان بۆ پاراستن و چارەسەرکردنی هاوولاتیان و هاونیشتمانیانی شاری خۆشەویستی سلێمانی و لەم ساتە وەختەشدا کە کۆرۆنا هەرەشەیەکی مەترسیدارە بۆسەر ژیانی هاوولاتیانی کوردستان ئێمەی پزیشکان لە سەنگەری پێشەوەی کارکردنین دژ بە نەخۆشی کۆرۆنا، بەلام بە داخەوە لە جێی پێزانین و هاوکاریکردنمان لە پایی ئەو ئەرکە قورسەی سەرشانمان بە بریارێکی نا شایستەی (وەزارەتی ناوخۆ) ئاستەنگی گەورە بۆ ئەم خزمەتکردنەی پزیشکان دروستکراوە و لە ماوەی ٢ رۆژی رابردوو پزیشکان بە زەحمەتێکی زۆر توانیویانە بچنە سەرکار و ئەمرۆ رێکەوتی ٤/٦/٢٠٢٠ پزیشکێکی بێهۆشکاری پاش تەواو بوونی ئەرکەکەی لە نەخۆشخانە و گەرانەوەی بۆ ماڵ دراوەتە بەرشەقی هێزە ئەمنیەکان، هەربۆیە ئێمەی پزیشکانی سلێمانی بە کۆی دەنگ دواکارین لە وەزارەتی ناوبراو:
١- لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ لە بکەرانی ئەو تاوانە بکرێت.
٢- دەست بەجێ هەڵوەشاندنەوەی ئەوبریارە و دابینکردنی رێکار وهۆکاری هاتووچۆی سەلامەت بۆ پزیشکان.

لە ئەگەری بەهەند وەرنەگرتنی داواکاریەکانی ئەم بەیاننامەیە لە دوای (٢٤) کاتژمێر وەزارەتی ناوبراو بەرپرس دەبێت لە هەر وەستانێک کە لە خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان لە سنووری پارێزگایی سلێمانی روودەدات.

پزیشکانی سلێمانی
2020-04-06
زیاتر...