هەواڵ

قوباد تاڵه‌بانی: ده‌بێت گرنگی به‌ موچه‌خۆران و خه‌ڵكانی كه‌مده‌رامه‌ت بدرێت

ئاژانسی نها....

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جەختمان لەسەر گرنگیدان بە موچەخۆران و خەڵكانی كەمدەرامەت كردەوە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، لە‌ کاتێکدا كە‌ پەتای کۆرۆنا بەرۆکی هەموو جیهانی گرتووە و کاریگەریی وێرانکەری لەسەر دۆخی ئابووریی وڵاتان هەیە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا جەختمان لە‌سە‌ر‌ پاراستنی تە‌ندروستیی هاوڵاتیان و پاراستنی ئاسایشی خۆراک و گرنگیدان بە مووچەخۆران و خەڵکانی کەمدەرامەت کردەوە.
2020-04-02
زیاتر...