هەواڵ

رێواز فایه‌ق: بارگرانی له‌سه‌ر شانی كاسبكاران كه‌مده‌كه‌ینه‌وه‌

ئاژانسی نها...

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كودستان رایگه‌یاند، بە بڕیارێكی تەشریعی هەندێك بارگرانی لەسەر شانی كاسبكاران كەمدەكەینەوە.

رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە سەردانێكیدا بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە رایگەیاند دەمانەوێت وتووێژ بكەين لەگەڵ پارێزگارەكان تایبەت بە ژیان و گوزەرانی خەڵكی و بەتایبەت كاسبكاران كە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە زیانیان پێكەوتووەو ژیانیان كەوتۆتە مەترسیەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چەند بیرۆكەیەك هەیە سەبارەت بە لێخۆشبون لە كرێ خانوو و كرێ دووكان و باجی دەرامەتی ئەم دوو مانگە، دەمانەوێت بە بڕیارێكی تەشریعی هەندێك لەو ئەركو بارگرانیانە كەم بكەینەوە .
2020-04-01
زیاتر...