هەواڵ

پارێزگاری هه‌ولێر: كۆرۆنا چووه‌ته‌ ناو كۆمه‌ڵگا

ئاژانسی نها....

پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ڤایرۆسی كۆرۆنا چووه‌ته‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌ و ئێمه‌ له‌ فۆناغێكی سه‌ختترداین و تاكه‌ رێگه‌ بۆ خۆپاراستن و بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ینه‌ قۆناغێكی زۆر مه‌ترسیدار.

فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ زۆر سه‌خته‌، به‌ڵام پابه‌ند نه‌بوون به‌ بڕیاره‌كه‌وه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌ و ره‌نگه‌ له‌ كۆنترۆڵ ده‌ربچێت و ژیانی خه‌ڵك بكه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، بۆیه‌ تكایه‌ پشوو درێژ بن و ئه‌م 10 رۆژه‌ش له‌ ماڵ بمێننه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شمرد، له‌ كاتژمێر 1ی شه‌و تا 6ی به‌یانی ده‌رفه‌ت بده‌ینه‌ هه‌ندێك خه‌ڵك، كه‌ كاری زۆر پێویستیان هه‌یه‌ و كاری كشتوكاڵی و باخداریان هه‌یه‌، یان كۆگایان هه‌یه‌ و كه‌لوپه‌لی پێویست ده‌گوازنه‌وه‌. ئه‌م رێگه‌ پێدانه‌ بۆ گه‌شت و سه‌یران و پیاسه‌ نییه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی دراوه‌ خراپ به‌كار بێت، ئه‌وا ناچار ده‌بین ئه‌م ده‌رگایه‌ش دابخه‌ین. ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ بۆ كاری زۆر پێویسته‌. بۆیه‌ هیوادارم هاوكارمان بن و ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ به‌ خراپ به‌كار نه‌هێنن.
2020-04-01
زیاتر...