ئیسرائیل هێرشیكردو 40 پێگهى تهختى زهوى كرد
نها نیوز ـ ههواڵهكان
سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكرد، فڕۆکە جەنگییەکانیان 40 پێگەی حزبوڵایان لە باشووری لوبنان بۆردوومان کردووە و تهختى زهویان كردوون.
ڕاگەیاندراوی سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكردووه، هێرشەکانى ئهمڕۆیان 40 پێگەی حزبوڵای لە ناوچەی عیتا ئەل-شەعب بهئامانج گرتووه و تهختى زهوى كراون.
ئەمە لە کاتێکایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەڕی نێوان حزبوڵا و ئیسرائیل چڕتر بووەتەوە، ڕۆژانە بۆردومانی ناوچە سنورییەکانی لوبنان و ئیسرائیل دەکرێت.
بە وتەی یوئاڤ گلانت وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، نیوەی فەرماندەکانی حزبوڵا لە باشووری لوبنان کوژراون، بەڵام حزبوڵا ئەو وتەیەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە و وەکو هەوڵێک بۆ بەرزکردنەوەی ورەی سوپاکەیان لە قەڵەمی دا.
بەگوێرەی ئامارەکان، لە سەرەتای جەنگی غەزەوە 250 ئەندامی حزبوڵاو 7 هاوڵاتی مەدەنی لوبنانی کوژراون، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە.
|