هەواڵ

مه‌لا كرێكار راده‌ستی ئیتاڵیا كرا

ئاژانسی نها....

پێگەی دووربینی نزیك لە نەجمەدین فەرەج ناسراو بە (مەلا كرێكار) بڵاویكردۆتەوە كە شەوی رابردوو بە دزیەوە بێ ئەوەی رێگە بدەن ماڵئاوای لە خێزانەكەی بكات، موخابەراتی نەرویج (مەلا كرێكار)ی رادەستی ئیتالیاكردووە .

مێلینگی پارێزەری مەلا كرێكار لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ رۆژێكی شەرمە بۆ هەمووتان بۆ موخابەراتی نەرویج بۆ دادگا، لەم بارودۆخەدا ( مەلا كرێكار) رادەستی ئیتالیا دەكرێت.

دادگایەكی ئیتالیا بە تۆمەتی پلانگێڕی بۆ كاری تیرۆریستی لە مانگی تەموزی 2019 سزای 12 ساڵ زیندانی بەسەر مەلا كرێكاردا سەپاندووەو داواشی لە نەرویج كردووە مەلاكرێكاریان رادەست بكات.
2020-03-26
زیاتر...