هەواڵ

ئێستا گەیشت.. سفرەکانی سەر دیناری عێراقیی لادەبرێت؟


"کەمیی پارەى نەختینە" شەش مانگ خشتە و هەموارى یاساى بودجەى عێراقى دواخستووە، بۆ راکێشانەوەى پارەى هاووڵاتییان بۆ حکومەت، پێشنیازکراوە سفرى دینار لابدرێت.
 
جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، بەگوێرەى یاسای کارگێڕیی دارایی، دەبوو بەر لە شەش مانگ خشتە و هەموارى بودجە بگەیشتایەتە لیژنەکەیان، بەڵام "دیار نییە کەى دەگات." 
 
لەو هەنگاوەدا هەموارى بڕگەکانى تایبەت بە پشکى هەرێمى کوردستانیشی تێدایە، لەگەڵ خەرجیی حکومەت بۆ ساڵى 2024، ئامادەکردنى خشتەکە لە وەزارەتى دارایی عێراق تەواو بووە و نێردراوە بۆ ئەنجوومەنى وەزیران.
 
جەمال کۆچەر ئاماژەى بەوەدا؛ بەگوتەى وەزیرى دارایی، درەنگکەوتنەکە بەهۆى کەمیی پارەى نەختینەوە بووە.
 
بودجەى ئەم ساڵ زیاتر لە 80 تریلیۆن دینار کورتهێنانى هەیە، 24 تریلیۆن دینارى لە ساڵى پێش خۆى زیاتر، پێشنیازێک کراوە بۆ ئەوەى پارەى هەڵگیراو لە لەلاى هاووڵاتییان بگەڕێندرێتەوە بۆ حکومەت تاوەکو کێشەى کەمیی نەختینە چارەر بکرێت.
 
ئەندامەکەى لیژنەى دارایی راگەیاند، زۆربەى پارە لاى هاووڵاتییانە و هەڵیانگرتووە. وەزیرى پلاندانان پێشنیازی کردووە سفرى دینارى عێراقى لابدرێت و ماوەیەک دیاریبکرێت بۆ ئەوەى هاووڵاتییان ناچاربن پارەکانیان بگەڕێننەوە بۆ گۆڕینەوەى.
1 کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...