هەواڵ

ئامۆزایەکی بەرپرسێکی باڵای پارتی تووشی کۆرۆنا بووە

ئاژانسی نها...

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، کەسێکی دیکە توشووی کۆرۆنا بووە، کە کارمەندی کۆمپانیای کارە، نهاش زانیویەتی ئەو کەسە ئامۆزای بەرپرسێکی باڵای پارتییە.

سەرچاوەک لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە ئاژانسی هەواڵی نهای راگەیاند، کەسێکی دیکە لە هەولێر تووشی کۆرۆنا بووە کە کارمەندی کۆمپانیای کارە و ئامۆزای نەجاتی عەلی فاتێی ئەندامی سەرکردایەتی پارتییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کۆمپانیای کار توشیی ڤایرۆسەکە بوون بۆ دوو کارمەند بەرزبووەوە، پشکنین بۆ چەند کارمەندێکی دیکەش کراوە.

پێشتریش ئاژانسی هەواڵی نها ئاشکرای کردبوو، کە کارمەندێکی کۆمپانیای کار تووشی کۆرۆنا بووە، بەڵام بەرپرسانی تەندروستی و حکومی ئاشکرایان نەدەکرد.
2020-03-26
زیاتر...