هەواڵ

ئاگاتان لێیە عێراق بە شەمەندەفەر بە لەندەنەوە دەبەسترێتەوە؟


عەبدولقادر ئۆرال ئۆغڵو، وەزیری گواستنەوەی تورکیا ڕایگەیاند، پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان وادەکان عێراق بە بەریتانیاوە ببەسترێتەوە.

وەزیری گواستنەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدانەوە کاڵا لە عێراقەوە بۆ ئەوروپا و بەپێچەوانەشەوە ڕەوانە دەکرێت، هاوکات لەڕێگەی شەمەندەفەرەوە بەسرە بە شاری لەندەنەوە دەبەسترێتەوە.

هاوکات وتیشی، بەندەری فاو لە عێراق گرنگییەکی گەورەی هەیە، بەوپێیەی ناوەندی دەرچوونی پڕۆژەکەیە، هاوکات کاتی گەشتکردن لەنێوان ئاسیا و ئەوروپا لەڕێگەی تورکیاوە کورت دەکاتەوە.

هەریەکە لە تورکیا، عێراق، قەتەر و ئیمارات ڕێککەوتنێکیان بۆ کاری هاوبەش لەچوارچێوەی ڕێگەی گەشەپێدان واژۆکرد.
12کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...