هەواڵ

پارتی لەبارەی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردن بریاری یەکلاکەرەوەی راگەیاند

نها نیوز - هەواڵەکان

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەسەر ئەو پرسە ئەوان بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان و تێڕوانینی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەریش لەوبارەیەوە ئەوەیە کە لەبەر نەبوونی پەرلەمان لە بۆشایی یاساداناندان، دەشڵێت "ئامادەی سازدانی کۆبونەوە و سەردانیکردنین لەبارەی هەڵبژاردن، ئێستاش جموجۆڵ بەو ئاراستەیە هەیە و هەوڵەکان جدین بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن".

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای حزبەکەی راگەیاند "ئێمە بەردەوام لە پەیوەندیداین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، هەموو ئەو هەنگاوانەی بۆ هەڵبژاردن نراون لە قۆناغەکانی رابردوو بە پرس و راوێژ لەگەڵ لایەنەکان دەبن، تێڕوانینی جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بابەتی هەڵبژاردن، تەبعەن ئاسایی جیا لەوەی کەوا پرسێکی سیاسیی و دەستووری و یاسایی زۆر گرنگە بەتایبەتی کە ئێستا ئێمە لە فەراغێکی یاسادانان دەژین، وە پەرلەمانی کوردستان کارا نییە، بۆیە لە ئەولەویەتی گرنگیدانەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندایە بۆ ئەوەی بەزووترین کات چارەسەری ئەو گرفتە بکرێت و هەتا زووە ئەم فەراغە پربکرێتەوە'.

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم ئەوەشی ئاشکراکرد ''داوای ئێمە لەسەرجەم لایەنەکان ئەوەیە کەوا پرسی هەڵبژاردن راستە رکابەری سیاسی گەورەی تێدایە، خۆی هەڵبژاردن بەواتای ململانێی سیاسی و ململانێی بەدەستهێننای متمانەی میللەتە، بەڵام داوای جەنابی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکایەتی ئەوەیە پرسی کوردستان وە هەبوونی پەرلەمانی کوردستان ئەوەیە لەسەرووی ئەم مەسەلەوەیەوە سەیر بکرێت، زیانێکی زۆرمان پێکەوت لە هەرێم لە ئەنجامی ئەو خیلافاتانەی لەسەر پرسی هەڵبژاردن هەبوون لەسەر یاسا و کۆمسیۆن هەبوون، ئیتر کاتی هاتووە هەموومان کۆمەڵێک شت وەلاوە بنێین وە هەبوونی پەرلەمانێک کە نوێنەرایەتی راستەقینەی سەرجەم چین و توێژەکانی گەلی کوردستان دەکات گرنگتر بێت لەهەر پرسێکی دیکە، بۆیە ئەمە ڕێچکەی ئێمە دەبێت.

دڵشاد شەهاب ئاماژەی بەوەشدا "بۆ ئەم ئامانجەش هەموو هەوڵێک دەگرینەبەر ئەگەر پێویست بوو کۆبونەوە بکەین کۆبونەوە ساز دەکەین پێویست بە کۆبونەوەی دوو قۆڵی و سەردان بکات دەیکەین، وە ئێستاش جموجۆڵ بەو ئاراستەیە هەیە، چونکە پرۆسەی هەڵبژاردن ئەو پرسە شتێک نییە بە کۆمەڵێک بریار دەربچێت دەبێت زەمینەسازی بۆ بکرێت، وە پرسەکە چەند لایەنێک تیایدا بەشدار بێت، هەربۆیە لەکۆی ئەم هەموو پرسانەدا بەردەوام دەبین و هەوڵی جدیش هەیە.

ئ.ز
  
 
5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...