هەواڵ

بەهای دۆلار تا دێت دادەبەزێت

بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە. ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە کەمتر لە 147 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 23-04-2024 ئەمڕۆ نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە و لەکاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بەرامبەر 146 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە کرا.
 
پێش داخستنی بازاڕ، 100 دۆلار ئاستی 146 هەزار و 600 دیناریشی تۆمار کرد.
 
لەکاتی کردنەوەی بازاڕ لە بەیانیی ئەمڕۆدا، 100 دۆلار بە 147 هەزار و 450 دینار بوو.
 
لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیش، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بە 147 هەزار و 350 دینار بوو؛ لەکاتی داخستنیشدا بە 146 هەزار و 700 دینار بوو.
10کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...