هەواڵ

قائیمقامی سلێمانی بۆ نها: با هاوڵاتییان دڵنیابن، به‌شی پێویست خۆراكی پاشه‌كه‌ت هه‌یه‌

ئاژانسی نها...

قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند، هاوڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌شی چه‌ند مانگێك خۆرۆكی پێویست له‌ عه‌مباره‌كانماندا هه‌یه‌ و پێویست به‌ ترس ناكات.

ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاند، رۆژانه‌ له‌ رێگه‌ی خاڵه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌ خواردن و پێداویستی ده‌هێندرێته‌ هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی، له‌م رووه‌وه‌ دڵنیایی ته‌واو ده‌ده‌ین به‌ هاوڵاتییان هیچ دودڵی و گومانێكیان له‌ كه‌می خواردن وپێداویستیه‌كانی رۆژانه‌ نه‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێمه‌ داوا له‌ هاوڵاتییان ده‌كه‌ین پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن و له‌ ماڵه‌وه‌ نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌، خه‌می خۆراكیان نه‌بێت، چونكه‌ قه‌یرانی خۆرۆك رونادات و به‌شی پێویستیش پاشه‌كه‌وتكراو هه‌یه‌.
2020-03-25
زیاتر...