هەواڵ

سەردانەکەی ئەردۆغان بەرهەمداربوو.. ئەپیکۆر: ئامادەین بۆ دەستپێکردەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم

نها نیوز - هەواڵەکان

دوای ئەوەی دوێنی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیان سەردانی هەریەکە لە عێراق و هەولێری کرد، کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی ھەرێمی کوردستان (ئەپیکۆر) ھیوادارن سەردانەکەی ھەنگاوێک بێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەر لەنێوان حکومەتی تورکیا و عێراق. (ئەپیکۆر) دەشڵێت "لەبەر بەرژەوەندی خەڵکی عێراق و ھاوبەشەکانیان، کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکۆر ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت بە گوێرەی ئەو مەرجانەی ئێستا لەبەردەستدان".

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی ھەرێمی کوردستان (ئەپیکۆر) راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بڵاویکردەوە، ئەندامانی رێکخراوەکە ھیوادارن سەردانەکەی ئەردۆغان بۆعێراق و ھەرێمی کوردستان ببێتە ھەنگاوێک بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و پێویست لەنێوان حکومەتی تورکیا و عێراق و ھەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت، بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی عێراق و تورکیا.

لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، ئەپیکۆر ئاشکراشیکرد "لەبەر بەرژەوەندی خەڵکی عێراق و ھاوبەشەکانیان، کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکۆر ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت بە گوێرەی ئەو مەرجانەی ئێستا لەبەردەستدان، تا ئەو کاتەی لەنێوان حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان رێککەوتنی نوێ دەکرێت، ھەروەھا لە بارەی دڵنیایدان لە پێدانی پارەی فرۆشی نەوت لە رابردوو ئێستادا.

ئ.ز

 
2024-04-23
زیاتر...