هەواڵ

نها زانیاریی له‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتییه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ دوێنێ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

ئاژانسی نها...

شه‌وی رابردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ هاوڵاتییه‌ك كه‌ نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌بووه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئاژانسی نها ئاشكرای ده‌كات ئه‌و هاوڵاتییه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ باوكی توشبووه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ كه‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌بووه‌، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌وه‌ به‌رگریی جه‌سته‌ی دابه‌زیوه‌ و دواتر گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ سه‌ره‌تادا ئاشكرا نه‌بووه‌ كه‌ ئه‌م هاوڵاتییه‌ توشبووی كۆرۆنایه‌و به‌ڵام دوای گیانله‌ده‌ستدانی پشكنین بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ده‌كرێت، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ هاوڵاتییه‌كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌
2020-03-24
زیاتر...