هەواڵ

هاوكاریی ته‌ندروستیی چین گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان

ئاژانسی نها...

وەزیری تەندروستی رایگەیاند، حکومەتی چین فڕۆکەیەک هاوکاری تەندروستی گەیاندە شاری هەولێر کە هەزار کیتی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای تیادایە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند، وڵاتی چین زیاتر له‌ هه‌زار كیتی تێستی تاقیگه‌یی پشكنینی كۆرۆنا گەیاندوەتە هەرێمی کوردستان و رۆژی 27ی ئه‌م مانگه‌ش، ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌زایانی تەندروستی چین كه‌ ژماره‌یان 3-4 پزیشكن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،  راسپارده‌ و رێنماییه‌كانی چین بۆ حكومه‌تی هه‌رێم كارێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت، "ئێمه‌ زۆر خۆشحاڵین و هاوكاریان ده‌بین و پێشوازی گه‌رمیان لێده‌كه‌ین، وڵاتی چین خاوه‌نی ئه‌زمونی زۆر گه‌وره‌یه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كورت توانی زاڵ بێت به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌كاتێكدا زۆرترین حاڵه‌تی توشبون له‌و وڵاته‌ تۆماركرا.

2020-03-24
زیاتر...