هەواڵ

یەکێتی لە سەدانەکەی ئەردۆغان بۆ هەولێر داوای چی دەکات؟

نها نیوز – هەواڵەکان 

ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا گەیشتە بەغدا و بڕیاریشە سەردانی هەولێر بکات، لە سەردانەکەیدا فراکسیۆنی یەکێتی تاوتوێی هەندێک پرسی سیاسی و ئابوری و ئەمنی هاوبەش دەکات و گرنگترینان چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانییە.

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە "گرنگە بۆ عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی باشتر بکات، بەتایبەت لە ئێستادا کە بارودۆخی ناوچەکە ناسەقامگیرە.

"فراکسیۆنەکەمان لەماوەی رابردوودا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بە نووسراوی فەرمی داوامانکرد لەکاتی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیادا بۆ عێراق، سەرۆک وەزیران پرسی چارەسەرکردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ چارەسەر بخاتەڕوو"، هەرێم کەمال ئاغا وا دەڵێت

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا "مەرج نییە لە ئێستادا ئەوەی تورکیا داوای دەکات، عێراق بتوانێت جێبەجێی بکات، بەتایبەت لەرووی ئەمنی و سیاسییەوە کە بێگومان بۆ تورکیاش ئەم بۆچوونە راستە و مەرج نییە ئەوەی عێراق داوای دەکات، تورکیا بتوانێت جێبەجێی بکات.

ئ.ز
 
2024-04-22
زیاتر...