هەواڵ

پرسی نەوتی هەرێم یەکلابوەوە و ئەردۆغان کۆتا بریایدا بۆ هەناردەکردنەوەی

نها نیوز - هەواڵەکان

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان یەكلابووەتەوە و توركیاش رەزامەندیدا بە هەناردەکردنەوەی.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق  دەڵێت "پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان یەكلابووەتەوە و توركیاش ئامادەیی دەربڕیوە نەوت لە رێگای بۆرییەوە بۆ وڵاتەكەی هەناردە بکرێت.

بەوتەی باسم عەوادی، رێگە بە پە*ک*ەک*ە نادرێت چالاکیی سیاسی و سەربازی بکات و وەکو میوان و پەنابەری سیاسی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەشدا "کۆمپانیاکانی تورکیا بەشداردەبن لە ئاوەدانکردنەوە و نەهێشتنی کێشەی ئاو لە عێراق، هەروەها لە کەرتەکانی گەشتیاری و بواری دیکەدا هاوبەشی لەگەڵ ئەنقەرە دەکرێت.

ئ.ز

 
2024-04-22
زیاتر...