کوردستان

دابەشکردنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم دوادەکەوێت

دوێنێ یەکشەممە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی بۆ بەغداد نارد، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ناردنی پارەی مووچە بۆ هەفتەی داهاتوو دوادەکەوێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی نیسانی 2024، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە میدیای یەکێتی راگەیاند، بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە، ناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ هەفتەی داهاتوو دوادەکەوێت.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دوێنێ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لیستی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا و بڕیارە دوای وردبینیکردنی لیستەکان، تەمویلی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت.
 
2024-04-22
زیاتر...